رۆحانی : ئەولەویەتی سیاسەتی دەرڤەیی ئێران، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئاسیاییە
سەرۆک کۆماری ئێران، پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی بە ئەولەویەتی سیاسەتی دەرڤەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتی: سەنگاپور بەهۆی تواناو پتانسێلە باڵا تیجاری و ئابوریەکان، پلەوپێگەی تایبەتی لەوبوارەدا هەیە.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران کە بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی سەرانی یەکێتی ئابوریی ئورئاسیا سەردانی ئەرمەنستانی کردووە، رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "لی هسین لونگ"ی سەرۆک وەزیرانی سەنگاپور، پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی بە ئیجابی و سازندە وەسف کردو بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران خوازیاری چەسپاندنی ئاشتی، ئاسایش وهاوکاری لەناوچەی کەنداوی فارس و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، جەختی کرد: کێشەو گرفتەکانی ناوچە دەبێ لەڕێی سیاسی و وتووێژەوە چارەسەر بکرێ و گرتنەبەری ڕەوت و شێوازگەلی سەربازی کارساز نییە.
رۆحانی هەروەها وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران خاوەن ئەزموون و توانای تایبەتە لە بەرەوڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکانداو بۆ هاوکاری لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان لەناوچەدا ئامادەیە.
سەرۆک وەزیرانی سەنگاپوریش لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بەوەی کە دوو وڵات هەردەم پەیوەندیی دۆستانەو شیاویان پێکەوە هەبووە، وتی: جێ بەجێ نەکرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێی داخەو پێویستە بوار خۆش بکرێ بۆ جێ بەجێ کرانی وادەوبەڵێنییەکانی دوولایەن لەو ڕێککەوتنەدا.