تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 19:02 Asia/Tehran
  • رۆحانی: کۆمەڵگەی جیهانی پێویستیی بەهاوکاریی ئابووری فرەئالی و ناوچەییە

سەرۆک کۆماری ئێران بەئاماژە بە هاتنەدی کێشەو ئاستەنگی زۆر لەبەردەم پەیوەندیی ئابوریی وڵاتان، زیادبوونی ڕێژەی هەژاریی، ناهێمنی، کۆچبەری و لاوازبوونی گەشەی ئابوری لەجیهاندا، پێی داگرت: سیستەمی جیهانی، پێویستیی بەهاوکاریی ئابوریی چەندلایەنەو ناوچەیی هەیە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی سێ سەممە لە کۆبوونەوەکانی سەرانی یەکێتی ئابوری ئورئاسیا لە ئیرەوانی پایتەختی ئەرمەنستان، وتی : ئیمزای ڕێککەوتننامەی تیجاریی ئێران و یەکێتی ئابوریی ئورئاسیا، پێشاندەری ڕوانگەی تۆکمەو سازندەی تاران، هاوڕێ لەگەڵ ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێزە لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابوریی-تیجاریی چەندلایەنەو ناوچەیی .

رۆحانی بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگای جیهانی دەبێ بەگرتنە بڕیارێکی شێلگیرانەو هەنگاوگەلێکی کارا بەرەوڕووی ڕەوتی دوژمنکارانەو یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا بێتەوە، وتی: ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی سیاسەتی یەکلایەنەی و گرینگی نەدان بە بەڵێنی و ڕێککەوتنە جیهانییەکان و بن پێ کردنی ڕێککەوتننامە دوولایەنییەکان، زۆرێ لەوڵاتانی دیکە لەوان، چین و ڕووسیا، هەروەها ژمارێک لە هاوپەیمانانی خۆی کردۆتەئامانج.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها جەختی کرد: هەنگاوە توندوتیژەکانی ئەمریکا وکەڵک وەرگرتن لە دۆلار وەک چەکێک، ترۆریزمی ئابوریی لێ دەکەوێتەوەو سێرە دەگرێتە ژیانی خەڵکی ئاسایی.

رۆحانی هەروەها پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەسەندکردن و پێویستیی جێ بەجێ کردنی یەک لە تۆکمەترین یاساوڕێساکانی هاندان و داکۆکی لە سەرمایەنانەوەی دەرەوەیی، ئامادەیە میوانداریی بکا لە خاوەنانی سەرمایەو کارئافرێنەرانی یەکێتی ئابوریی ئورئاسیاو بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی هاوپێوەند بە هەلەکانی سەرمایەنانەوە لە داهاتووی نزیکدا.

سەرپەیڤ