تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 18:32 Asia/Tehran
  • رۆحانی: ناحەزان لە ستراتژیای گوشاری زۆرینە بێهیوا بوون

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دوژمنان و ناحەزانی نیزامی ئیسلامی ئەوەیان قەبووڵ کردووە کە ستراتژیای گوشاری زۆرینە لەدژ ئێران شکستی هێناوەو ئەو ڕەوتە دەبێ لە بەرامبەر گەلی ئێران، وەلابنرێ.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ وەزیر، یاریدەران و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە ئەو وزارەتخانەیە، لە گرینگترین دەسکەوت و سەرمایەکانی نیزامی ئیسلامییە، وتی: فەرمانبەرێتی سەرەکیی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، پاراستنی نیزام، وڵات، ئاسایشی نیشتمانی وبەرژەوەندییەکانی خەڵکە.

رۆحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران لەتاقیکایی سەختی بەرەنگاربوونەوەی گوشاری زۆرینەی ناحەزان، فیداکاریەکی مەزنی ئەنجام داو سەربەرز بوو، وتی: خەڵکی ئێران پێشانی دا کە هۆشیارەو باش شارەزای ریشەی گوشار و دژوارییەکانە.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بەئاماژە بە بارودۆخی ئابووریی وڵات وتی: سەرباری دژواریی و دوژمنییە کەم وێنەکان دژ بە گەلی ئێران، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندەرە گرینگە ئابوریەکان بەرەو باشتربوون چوون و دەوری وەزارەتی ئیتلاعاتی لەوبارەوە بەرچاو بووە.

سەرپەیڤ