روحانی : حەماسەی بێ وێنەی زیارەتکارانی ئەربەعین بوو بە هۆی دەسەڵات نواندنی زیاتری ئیسلام
سەرۆک کۆمار ی ئێران بە رێزگرتن لە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی ، جەختی کردەوە : پێشوازیی گەرموگوڕی حەماسەیی زیارەتکاران لە رێپێوانی گەورە و جیهانیی ئەربەعین ، بوو بە مایەی دەسەڵات نواندنی زیاتری ئیسلام و هێوابڕاویی دوژمنان .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆمار ی ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە پیلانەکانی ئیستکباری جیهانی و لاگرانی بۆ کەمڕەنگ نیشاندانی دەسەڵاتی سیاسی و فەرهەنگیی و مەعنەوی ئەربەعەینی ئەم ساڵ ، جەختی کردەوە : حەماسەی بێ وێنەی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی سیمایەکی نوێی بە گەورەیی ئیسلام و یەکیەتی موسوڵمانان دا .
روحانی هیوای خواست : دەسکەوتی ئەم بزاڤە گەورە جیهاینە کە هەر ساڵ بە جۆشتر لە ساڵی پێش بەڕێوە دەچێ ، دەبێتە هۆی یەکیەتی ئۆمەتی ئیسلامی .
ئەم ساڵ زیاتر لە 15 ملیۆن کەس زیارەتکار لە وڵاتانی جیاجیاوە لە رێپێوانی گەورەی ساڵهاتی چلەی ماتەمینی حەزەرتی ئیمام حسێن (ع) بەشداریان کرد .