کانونی یه‌که‌م 17, 2019 14:00 Asia/Tehran
  • روحانی :پێوەندیی نزیکتر لە گەڵ وڵاتە گرنگە ئاسیاییەکان لە ئامانجەکانی ئێرانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : سیاسەتی ئاوڕدانەوە لە رۆژهەڵات و پێوەندی نزیکتر لە گەڵ وڵاتە گرنگە ئاسیاییەکان هەمیشە لە ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە .

حەسەن ڕۆحانی ،بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەمە لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران پێش لە سەردانەکەی بۆ مالزیا و ژاپۆن بە هەواڵنێرانی وت: سەرەتا سەردانی مالزیا دەکەم و لە کۆبوونەوە لە گەڵ ماهاتیر محەمەد سەرۆک وەزیری ئەم وڵاتە  پەیوەندی چەند لایەنەی جیهانی ئیسلام تاوتوێ دەکەین.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە جیهانی ئیسلام پتانسیەلی زۆری هەیە لەباری جوگرافیایی، وزە، حەشیمەت، پیشە، فەرهەنگ و شارستانیەت و بە داخەوە سەرەڕای ئەم تایبەتمەندیانە، هێشتا کێشەی زۆرە، گوتی : تیرۆریزم، شەڕ و خوێنڕشتن، دەستێوەردانی بیانی و نەبوونی بارودۆخی پێویست بۆ گەشەی جیهانی ئیسلام و هەژاری لەو کێشانەیە کە جیهانی ئیسلام گیروودەی بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەشی بەوەدا کە ئێران لە سەر ئەو باوڕەیە کە کێشە و پرسەکانی ناوچەکە تەنیا لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر دەبێت و پێمان وایە ئەم کۆبوونەوەی مالزیا گرینگایەتی بۆ ناوچەکە و جیهانی ئیسلامیس هەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بە سەفەرەکەی بۆ ژاپۆن و دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەش کرد و وتی: دوای مالزیا دەچمە ژاپۆن. ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا پەیوەندی تۆکمە لە نێوان تاران و توکیۆ بووە و لە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی.

  سەبارەت بە گەمارۆ ستەمکارانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانیش وتی: ئەم گوشار و گەمارۆیانەی ئەمریکا دژی ئێران بەردەوام نابێت و هەموو وڵاتانی جیهانیش دەیانەوێت لە گەڵ ئێران پەیوەندی تۆکمەیان ببێت بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە پێشتر پەیوەندیی دێرینەیان لە گەڵمان بووە.

سەرپەیڤ