ڕۆحانی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی تری موسوڵمانە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر ئەوە کە سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی دەبێ بیر لە پلە و پێگەی شیاوو باش بکەنەوە بۆ ئۆمەتی ئیسلامی وتی: ئێران ئامادەی هاوکاریە لەگەڵ وڵاتانی تری موسوڵمان .
"حەسەن ڕۆحانی "سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دانیشتنی سەرەتیەکانی گەشە وگیرەو کێشەکان لە کۆبوونەوەی کوالالامپور ٢٠١٩ وتی: ئاکام وئەنجامی ڕەوتی تەکفیری شتێک بێجگە لە پەرەی نەزانی، دەمارگرژی ، قەڵاچوو وکاولکاری کۆمەڵگە ئیسلامیەکان نەبووە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگرت: ئیسلام لە دووی تێکەڵچوون وشەڕی شارستانیەتەکان نیە بەڵکۆ شارستانیەتی ئیسلام ، شارستانیەتی تەحموڵ کردنی کەسانی تر، بانگهێشت لە کەسانی تر وپێکەوە ژیان لەگەڵ خەڵکە. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە بیرۆکە وڕوانگە توندڕەوەکان زیانێکی زۆر قورسیان لە کۆمەڵگە ئیسلامیەکان داوە ،وتی: بە داخەوە چاولێکەری تۆکمە وتەواو لە ئولگو وسەرمەشقی ڕۆژئاوایی وکەمتەرخەمی وسەرنج نەدان لە سوننەتەکانی نیشتمانی وبڕوا ئایینیەکان ، بووە بە لەمپەری پێشکەوتن وگەشەی بڕیک لە کۆمەڵگە ئیسلامیەکان. سەرۆک کۆماری ئێران ، هاوکاری لە بەشەکانی ماڵیی وبانکی ، تەکنۆلۆژیای تازە ، تیجارەت ، گەشتیاری وبەشەی فەرهەنگی وکۆمەڵایەتی لە بوارەکانی هاوکاری ئابووری وهارێکاری وڵاتانی ئیسلامی زانی . ڕۆحانی هەروەها بە پیداگری لەسەر پێویستی دامەزرانی " کۆگەی گەشەی ئیسلامی " بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە موسوڵمانەکان ، وتی" : ئەم کردەوەیە ، ئارمانجە هاوبەشەکانی هەموو موسوڵمانان پێوشوێن دەگرێت وهیچکات لە دژی بەرژەوەندی هیچ موسوڵمان ویاهیچ کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ناجوڵێتەوە. کۆبوونەوەی سەرۆکانی کوالالامپور ٢٠١٩ بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداری وئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی ئێران وتورکیا ، سەرۆک وەزیرانی مالیزی ومیری قەتەر وسەدان کەس لە کەسایەتی وبلێمەتانی وڵاتانی ئیسلامی لە مالیزی دەستێبەکار کرد.