کانونی یه‌که‌م 30, 2019 15:52 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : داهاتی پیشەسازی پێترۆشیمی ئێران سه ره رای بایکۆتەکان گەیشتە ١٧ ملیارد دوڵار

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە شکستی شەڕی هەمە لایەنەی ئابووری دوژمنان لە دژی ئێڕان وتی: داهاتی ئێستاکەی پیشەسازی پێترۆشیمی ئێران سه ره رای بایکۆتەکان گەیشتە ١٧ ملیارد دوڵار.

" حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدارلەگەڵ چالاکانی پێشەسازی پێترۆشیمی وڵات لە تاران ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە بەرهەم هێنانی بەرهەمە پێترۆشمیە ئێرانیەکان لە دوو ساڵی داهاتوو دەگاتە ١٠٠ ملیۆن تەن ، وتی: داهاتی پێشەسازی پێترۆشیمی ئێران لە کۆتایی هەنگاو وکردەی دوهەم یانی هەتا ساڵی ٢٠٢١ دەگاتە ٢٥ملیارد دوڵار ولە کۆتایی هەنگاوی سێهەم ، دەگاتە ٣٧ ملیاردو دوڵار. ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە سەردانی خۆی لە پێشانگەی دەستکەوتە کانی پێشەسازی پێترۆشیمی ئێران ، وتی: ئامار وسەرژمێری بە دەستەوە دراو لەم پێشانگەیە پێشان ئەدات کە جوڵان و حەرەکەت لەم پێشەسازیە بۆ گەشەی سێهەم یش دەسپێکراوە وبەرهەم هێنانی پێشەسازی پێترۆشیمی ئێران دوای ساڵی ٢٠٢١لە ١٠٠ ملیۆن تەن دەگاتە ١٣٠ ملیۆن تەن. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە  هەموو ڕێبەرانی سیاسی جیهان دان بەوەدەنین کە ئەمریکا لە ڕووبە ڕوو بوونەوە لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو نەبووە وتی: سەرکەوتنی پێشەسازی پێترۆشیمی ئێران لە دۆخی ئاسایی دا نەبووە بەڵکۆ لە دۆخی بایکۆت وزەختی قورسی ئابووری بەدەس هاتووە. ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی شاندەر وئامارەکانی ئابووری ئێران بە پێی زەخت وگوشارەکانی ئابووری توند وتی: بە هەوڵی بێ وچانی چالاکانی پێشەسازی پێترۆشمی  وئاگاداری وحوزوروبەشداری وشێارانەی خەڵکی ئێران ، دوژمنان لە پێشکەوتنی گەڵاڵەکانی خۆیان ناکارامە ماونەتەوە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە دەوران وسەردەمی بایکۆت و گوشار لە دژی نەتەوەی ئێران ڕۆژێک کۆتایی پێ دێت پیداگرت: ناحه زان ودوژمنان تێگەیشتوون کە بە زەخت وگوشاری زۆرێنەیی  ناتوانن خەڵکی ئێران بە چوک دا بینن .

سەرپەیڤ