ڕوحانی : یەکێتیی ئورروپا دەبێ هەڵوێستێکی سەربەخۆی جیا لە واشنگتون بگرێتە بەر
سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران بڕیاری هەڵە ی ئەمریکای بە هۆی لێنەهاتوویی ئەو وڵاتە لە ناسینی ئێران و ناوچە زانی و جەختی کرد کە یەکێتیی ئوروپا دەبێ بە لەبەر گرتنی هەڵوێستی سەربەخو لە واشنگتون ڕێگا نەدات ئێران بە تەواوی لە ئوروپا هیوابڕاو ببێت .
حەسنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە لە پەیوەندی تەلەفوونی شارل میشل سەرۆکی ەنجومەنی ئوروپا وتی : ئەگەر تێکڕای یەکێتیی ئوروپا بیەوێ لە ڕێگای هێزمەند کردنی ئاشتی و سەقامی ناوچە چالاکی بکات تاران ئامادەی هاوکاری و بەشداری لە گەڵ ئەو یەکێتیەیە . ڕوحانی وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئوروپا دەبێ سەبارەت بە کردەوەی تڕوڕیستی ئەمریکا کاردانەوە نیشان بدات وتیشی ئەمریکا بە توند کردنەوەی بایکوتەکانی دژی ئێران تەنانەت لە پرسی دەوا و دەرمان و مادەی خوراکی دەستی دا بە تڕوڕیزمی ئابووری و بە تڕوڕی فەرماندەری گەورەی ئێران هەموو یاسا نێونەتەوەییەکانی ژێر پێی نا . سەرۆک کۆماری ئێران وتی : خوپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەریی لە کشمیرە وە تا ئێراق و لوبنان بە دوای تڕوڕی سێپهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەری فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران نیشاندەری خوشەویستی و دەوری گەورەی ئەو شەهیدە لە سەقام و ئاسایشی ناوچەیە . ڕوحانی هەروا پێنج هەنگاوی گەورەی ئێرانی بۆ کەم کردنەوەی بەێنە بەرجامیەکانی لە پێناو د امەزراندنی هاوسەنگی زانی و وتیشی : ئێران درێژە ئەدات بە هاوکاریەکانی خۆی لە گەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی . سەیۆکی ئەنجومەنی ئوروپاش لەو وتوێژە تەلەفونیەدا وێڕای سەرخوشی کردن بە بۆنەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی : بەرجام دەسکەوتی 10 ساڵ وتووێژ بوو و یەکێتیی ئورپا هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە بەکار دنێ . شارل میشل هەروەها بە وتنی ئەوەی کە ئوورپا هەموو هەوڵی خوی بۆ دەو.رگێڕانی پوزێتیڤ لە کەشی سیاسی جیهانی و ناوچە بەکار دێنێ وەبیری هێنایەوە ئوروپا لە ڕوژانی ئەم دواییە دا بە جاران داوای لە ئەمریکا کرد بوو تا زیاتر لەوە نەبێتە هۆی بارگرژی لە ناوچە .