کانونی دوھەم 14, 2020 15:55 Asia/Tehran
  • رۆحانی: ڤین و ئیرادەی ئێران پەرەی هاوکاریی هەمەلایەنە لەنێوان تاران و دەمشقە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئیرادەی تاران، پەرەپێدان، بەهێزکردن و پتەوکردنی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان وهاوکاریی نێوان ئێران و سوریایە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سوریا لە تاران وتی: ئەمڕۆ، دەستتێوەردانی ئەمریکییەکان لەکاروباری وڵاتانی دیکەو هەوڵدان بۆ زاڵبوون بەسەر بیرەنەوتیەکانی سوریا ئاشکرایەو ئەوان قەت بیریان لە بەرژەوەندیی نەتەوەکانی ناوچە نەکردۆتەوە.

رۆحانی هەروەها وتی: ئێران هەر بەوجۆرەی کە لەڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، لەتەنیشت حکومەت و گەلی سوریادا بووە، هەردەم پاڵپشتی نەتەوە ستەملێکراوەکانە لەهەمبەر ئیستکبارداو درێژە بەو ڕەوتەش دەدا.

"عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سوریاش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای سەرەخۆشیی شەهیدکرانی سەرداری سپەهبود "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: شەهیدکرانی سەدار سولەیمانی کارەسات و موسیبەتێکی گەورە بوو بۆ هەموو نەتەوە ئازادیخوازەکانی جیهان.

سەرۆک وەزیرانی سوریا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە خۆراگری و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی ترۆریزم لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا درێژەی دەبێ، وتی: ئامادەبوونی ئەمریکییەکان لەسوریا نمونەی ئاشکرای داگیرکەریی بووەو هەموو نەتەوەو حکومەتەکان دەبی لەهەمبەر ئامادەبوونی ناڕەوای ئەوان لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا خۆڕاگریی بکەن.

عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سوریا شەوی یەکشەممە لەسەرووی شاندێکی پلەبەرزدا بەمەبەستی دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتە تاران.

سەرپەیڤ