کانونی دوھەم 27, 2020 15:55 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : یەکیەتی ویەکگرتوویی گەلی ئێران هۆکاری ناکارامەیی پیلانی ئەمریکیەکانە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا بە چوونە دەر لە بەرجام و تیرۆرکرانی سەردار سپەهبود " قاسم سلێمانی " فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەدووی تەرێک خستنەوەی ئێران بووە، پیداگرت: یەکیەتی ویەکگرتوویی خەڵکی ئێران ، هۆکاری شکست وناکارامەیی پیلانەکانی ئەمریکایە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆبوونەوەی پارێزگاران وفەرماندەرانی سەرانسەری وڵات بە ئاماژەدان بە گەشەی ئابووری ئێران لە ناوچە وتی: دوژمنان بە بینینی دەسەڵات وتوانایی خەڵک وشکۆفایی ئابووری ئێران لە دووی لەناوبردنی یەکیەتی ویەکگرتوویی ، ئارامش وئابووری گەلی ئێرانن. ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خۆلی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە ٢١فڤۆریە پیداگرت: بەشداری نەتەوەی ئێران لە گوڕەپانە جۆربەجۆرەکان ، هۆکاری توانایی ودەسەڵاتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە. سەرۆک کۆماری ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە کۆماری ئیسلامی ئێران ، نێزامی یەک حزبی نیە وتی: لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ،هەموو چین وتوێژەکان لە بال ولایەنە جۆربەجۆرەکان لە تەنیشت یەک لە هەڵبژاردنەکانی بەشداری دەکەن. هەڵبژاردەنکانی خۆلی یازدەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە ٢٠٨ ناوەندی هەڵبژاردنی سەرانسەری ئێران بۆ هەڵبژاردنی ٢٩٠ نوێنەری مەجلیس ویەکەمین نێوان دەورەیی خۆلی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە پێنج بەشی هەڵبژاردەیی تاران، فارس، خوراسان باکووری ، خوراسان ڕەزەوی وقوم لە ٢١ی فڤۆریە ی ٢٠٢٠ بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ