جەختکردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ وڵاتە جۆر بە جۆرەکانی جیهان
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پێویستی پەرەی هاوکارییەکانی ئابووری ،فەرهەنگی و زانستی لەگەڵ وڵاتانی جۆر بە جۆری جیهان جەختیکرد.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی سێشەممە لە دیداری ١٣ کەس لەباڵوێزانی تازەی ئێران لە وڵاتانی جۆر بە جۆری جیهان پێش لە رۆیشتن بۆ شوینی فەرمانبەریەتی خۆی،لەوان داوایکرد هاوکات لەگەڵ ناساندنی تواناو توانستی ئێران بە سەرمایەداران و کەرتەکانیی تاکەکەسی و دەوڵەتی شوێنی فەرمانبەریەتی خۆی، زیاترلە ڕابردوو بۆ پەرەی هێزمەندی و بتەو بوونەوەی پێوەندییە هەمەلایانەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەوڵ ئەدەن. باڵوێزانی تازەی ئێران لە بەلژیک،سوید،نەرویج،دانیمارک،بیلاڕووس،ئەرمەنستان،سێربێستان،ئافریقای باشووری،نیجریا،قرقیزستان،سریلانکا،موریتانی و کۆرڤاتیایش بەئاراستەکردنیی ڕاپۆرتێک لە ڕەوشی پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی شوێنی فەرمانبەریەتی خۆی لەبوارە جۆر بەجۆرەکان،لەسەر هەوڵ و جیددی بوون هاوڕەوت لەگەڵ پەرەی پێوەندییەکانی ئابووری و هاوکارییەکانی هەموو لایانەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە جەختیکرد.