وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی ئێران دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i376096-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_ڕێکخەری_سیاسەتی_دەرەوەی_یەکێتیی_ئەورووپا_سەردانی_ئێران_دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: "جۆزێف بۆرێڵ" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ یەکەمین جار پاش وەئەستۆگرتنی ئەو پۆستە سبەی دووشەممە سەردانی ئێران دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2020 09:14 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی ئێران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: "جۆزێف بۆرێڵ" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ یەکەمین جار پاش وەئەستۆگرتنی ئەو پۆستە سبەی دووشەممە سەردانی ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی راگەیاندن و کاروباری وەزارەتی دەرەوە ؛  "سەید عەباسی موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: بڕیارە "جۆزێف بۆرێڵ" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە سەفەری بۆ تاران لەگەڵ وەزیری دەرەو و کاربەدەستانی باڵای دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی دەبێ.

"جۆزێف بۆرێڵ" دیپلۆماتی باڵای ئیسپانیایی کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەورووپایی لە ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧ و وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیای لە کارنامەی خۆیدا هەیە، هاوینی ئەمساڵ جێگای "فدریکا موگرینی" ڕێکخەری پێشووی سیاسەتی دەرەوەی  یەکێتیی ئەورووپای گرتەوە و لە دەسپێکی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ـەوە چالاکی خۆی لەو پۆستەدا دەست پێ کردووە.