شوبات 20, 2020 08:16 Asia/Tehran
  • لە مانگەکانی ڕەجەب و شەعبان و ڕەمەزان دا ڤیزای بەرامبەر بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی و ئێراقی پێویست نیە

ڤیزای هاووڵاتیانی ئێرانی و ئێراقی بۆ سەردانی وڵاتی بەرامبەر بۆ ماوەی سێ مانگ هەڵدەوەشێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەفزیۆن لە بەغداوە بەپێی ڕیککەوتننامەیەکی نێوان ئێران و ئیراق وا بڕیار درا کە هاووڵاتیانی ئێرانی لە بڕواری ٢٦ی مانگی فیوریەوە واتە لە ڕۆژی چوارشەممی داهاتوەوەو بۆ ماوەی سێ مانگ بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و هەرتەنیا بە پاسپۆرتی یاسایی بتوانن سەردانی ئێراق بکەن ، ئێرانیش لەبەرامبەردا سەردانی هاووڵاتیانی ئێراقی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەبێ دانی ڤیزا و هەرتەنیابە بوونی پاسپۆرتی یاسایی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە واتە لە مانگەکانی ڕەجەب و شەعبان و ڕەمەزانی درێژ کردەوە.

سەرپەیڤ