پەیوەندی تەلەفونی وەزیرانی تەندروستی تورکیاو ئێران لەسەر پرسی ڤایرۆسی کڕۆنا
فەخرئەدین کوچای وەزیری تەندروستی تورکیا لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران سەبارەت بە تەشەنای ڤایروسی کڕۆنا بۆ ئێران وتووێژیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس بە پێی زانیاریەکان ، فەخرئەدین کوچا وەزیری تەندروستی تورکیا لە پیوەندی تەلەفوونی لە گەڵ سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران سەبارەت بە ڤایروسی کرونا بۆ ئێران وتووێژی کرد . بەپ ێی هەواڵدەریی هەبەر حەوت وەزیری تەندروستی تورکیا لەو وتووێژە تەلەفوونیەدا وێڕای داخوازی لە هاوتای ئێرانی خۆی لە مەڕ گرتنە بەری ڕێ و شوێنی تایبەت بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تەشانای هەرچی زۆرتری ئەو ڤایروسە ڕایگەیاند لەو پەیوەندیە تەلەفوونیەدا دوو لایەن جەختیان کرد کە ڕێ و شوێنی پێویست لە لایەن هەر دوو وڵاتەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایروسە لەبەر بگیردرێت ئێمە وەنکوو تورکیا لە هەمبەر ئەو ڕووداوە هەموو کات لە پاڵ دراوسێی خۆمان داین کوجا سەبارەت بە ئەو وتووێژە تەلەفوونیە بە پەیامنێرانی وت لە ئێران تا بە ئەم کاتە 750 بابەتی گومانلێکراو ناسێندراوە کە لە نێویاندا 18 بابەتی ڤایروسی کرونا تومار کراوە و ژوماری کوژراوانیش پێنج کەس ڕاپوڕت دراوە .