حه‌کیم: چه‌قبه‌ستوویی سیاسی خه‌ریکه عێراق لاواز ده‌کات
سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه ئه‌مڕۆ هۆشداریدا له‌وه‌ی چه‌قبه‌ستویی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی بڵاوبۆته‌وه و پێگه‌ی عێراق لاواز ده‌کات و ده‌شڵێت، "عێراق ئه‌مڕۆ به‌رگه‌ی ململانێی ئاشکرا و په‌کخستنی دامه‌زراوه‌کانی ناگرێت".
عه‌مار حه‌کیم له وتارێکدا له میانی ساڵیادی کۆچی دوایی عه‌زیز حه‌کیمی باوکی کە سه‌رۆکی پێشوی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق بوو، وتی : "چه‌قبه‌ستویی سیاسی، دۆخێکی که‌مبونه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و لاوازبونی پێگه‌ی عێراقه، به‌رپرسیارێتی ئێمه خێراکردنی ته‌واوکردنی شایسته ده‌ستورییه‌کانه". جه‌ختیشیکرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پێکهێنانی حکومه‌ت "له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌کی باش دیاریکراو و به که‌سانی لێهاتوو که خاوه‌نی لێهاتویی و ده‌ستپاکی و مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنن. پێویسته حکومه‌ت له‌سه‌ر پێوه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتن پێکبهێنرێت نه‌ک له‌سه‌ر کۆتا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "ڕۆڵی عێراق سنوردارکردن به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌سه‌پێنێت که ده‌بێت پابه‌ند بین پێیه‌وه، عێراق ئه‌مڕۆ به‌رگه‌ی ململانێی ئاشکرا و په‌کخستنی دامه‌زراوه‌کانی ناگرێت"، داوای له کوتله سیاسییه‌کان کرد که "ئیمتیاز له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته تایبه‌ته‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له پێکهێنانی حکومه‌ت".