پیشاندانی نوسخەیەکی قوڕئان ، دەسنووسی ئیمام ڕەزا (ع) لە پیشانگای قوڕئانی تاران
شوبات 22, 2026 10:46 Asia/Tehran
نوسخەیەکی قوڕئان ، دەسنووسی ئیمام ڕەزا (ع) لە ژووری بونیادی ئیمام ڕەزا (ع)ی پیشانگای نێودەوڵەتی قوڕئانی تاران خرایە بەر دیدی جەماوەرەوە.
لەو ژوورەدا ، کۆمەڵێک تابڵۆی نیگارکێشیی و خەتی هونەرمەندانیش پیشان دەدرێن.
33مین پیشانگای نێودەوڵەتی قوڕئانی پیرۆز لە یەک تا پازدەی ڕەشەمە لە نوێژگەی ئیمام خومەینی تاران لە کاتژمێر 16 تا 23 بۆ سەردانکاران ئاواڵەیە.