شوبات 24, 2020 15:51 Asia/Tehran
  • ژماری گیانلەدەستداوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران گەیشتە دوانزە کەس

وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران ڕایگەیاند، ژماری گیانلەدەستداوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران زیادی کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "کیانوش جەهانپور" سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتیەکان وڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران رۆژی دووشەممە وتی: ژماری گیانلەدەستداوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئێران گەیشتە دوانزە کەس و ژماری تووشبووانیش بۆ٦٤ کەسی زیادی کرد.

هەتا رۆژی یەکشەممە ژماری قوربانیانی نەخۆشیی کۆڕۆنا لەئێران هەشت کەس و ژماری تووشبووانیش چل و سێ کەس بوو.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئیران رۆژی یەکشەممە لە ڕاگەیێندراوێکی نوێدا، وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێرانی راسپارد هەتا لەهەموو توانا و ئیمکاناتی ناوەندە پەیوەندیدارەکان بۆ هەوڵدان لەپێناو پێش گرتن بە بڵاوبوونەوەو بنبڕکرانی هەرچی خێراتری نەخۆشیی کۆرۆنا سود وەربگرێ و بەردەوامیش لە ڕەشەکە ئاگاداری بکاتەوە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەمانگی دیسەمبەری٢٠١٩لەشاری "ووهان" لە پارێزگای "هوبئی" لە رۆژهەڵاتی چینەوە دەس پێ کراو واپێ دەچێ سەرچاوەکەی ئاژەڵی کێوی بووبێ. ئەو ڤایرۆسە ئێستا جگە لە سی پارێزگای چین، لانیکەم  بیست و پێنج وڵاتی دیکە لەوان، ئێران، ئەمریکا، ئینگلیز، ئوسترالیا، تایلەند، کۆریای باشور، ژاپۆن، کەنادا، فەڕانسە، عەرەبستان و ئیماراتی تێوەگلاون. بەپێی دوائامارەکان، تائێستا لانیکەم حەفتاو نۆ هەزار کەس لەجیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون کە لەو ژمارە، نزیک بە ١٨ هەزاریان چاک بوونەوەو لەنەخۆشخانەکان گوێزراونەتەوە ماڵی خۆیان و زیاتر لە دوو هەزار و پێنج سەت کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

 

سەرپەیڤ