سەفەری شاروومەندانی ئێراقی بۆ ئێران قەدەغە کرا
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق رایگەیاند؛ سەفەری شاروومەندانی ئێراقی بۆ ئێران هەتا شەشەمی مارسی ٢٠٢٠ قەدەغەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ باڵوێزخانەی ئێران لە ئێراق ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بە سەرنج دانی گرینگایەتیی تەندرووستیی گشتی و پێویستیی پاراستنی ئاستی پاکپارێزیی دوو وڵات، سەفەر و سەردانی شاروومەندای ئێراقی بۆ ئێران هەتا شەشەمی مارسی ٢٠٢٠ قەدەغە دەبێ.
کاربەدەستانی تەندرووستیی ئێراق ڕۆژی ڕابردوو باسی دۆزرانەوەی حاڵەتێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کرۆنا لە شاری نەجەفیان کردووە.
ئێراق دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا ، بوارگە سەرسنوورییەکانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران داخست.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە دێسەمبەری ٢٠١٩ـەوە لە شاری "ڤووهان" لە پارێزگای "هۆبێئی" هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی چین دەست پێ بووە و وادیارە سەرچاوەکەیشی ئاژەڵی کێویی (شەمشەمەکوێرە، مار و ...) بوە.
ئەو ڤایرۆسە ئێستاکە جگە لە ٣٠ پارێزگای چین، لانیکەم ٢٥ وڵاتی دیکە لەوان ئێران، ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆسترالیا، تایلەند، کۆریای باشوور، ژاپن، کەنەدا، فەرەنسا، عەرەبستان و ئیماراتی تووش کردووە.
بە پێی دوایین ڕێژە و ئامار، تا ئێستا لانیکەم ٧٩ هەزار کەس لە جیهاندا توشی ئەو ڤایرۆسە بوون کە لەو هەژمارە نزیکەی ١٨هەزار کەس خۆش بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و زیاتر لە ٢٥٠٠ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.