ئێران کیتی دیاری کردنی کۆرۆنای بەرهەم هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i378641-ئێران_کیتی_دیاری_کردنی_کۆرۆنای_بەرهەم_هێنا
کیتەکانی دیاری کردنی ڤایروسی کۆرۆنا لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیا بنەما زانستەکانی ئێراندا بەرهەم هات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2020 11:58 Asia/Tehran
  • ئێران کیتی دیاری کردنی کۆرۆنای بەرهەم هێنا

کیتەکانی دیاری کردنی ڤایروسی کۆرۆنا لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیا بنەما زانستەکانی ئێراندا بەرهەم هات.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  جۆرێک کیت لە ئێران بۆ دیاری کردنی کۆرۆنا بەرهەم هاتووە کە لە دوو کاتژمێردا ئەنجامی تاقی کردنەوە دەردەخات.

وەحید یوونسی بەرپرسی گەشەی کاری ئەو کۆمپانیایە کە کیتەکەی دروست کردووە, وتی: کاتی ئەنجامی تاقی کردنەوەکە ٢ کاتژمێرە و بە بەرهەم هێنانی بەردەوام و بە پێی ئیمکاناتی تاقیگەکانی ژێر چاوەدێری وەزارەتی تەندروستی، کاتی پێشکەش کردنی ئەنجامەکان باشتر دەبێت.

نابراو وتیشی:  بەم کارەی کۆمپانیا زانست بنەماکان ،  پێداویستی وڵات بە کیتی دیاری کردنی کۆرۆنا چارەسەر کرا. بە شێوەیەک کە پاش دابین کرانی پێداویستی ئێران دەتوانین هەناردەشی بکەین. داواکاریش بۆ کڕینی ئەو بەرهەمە هەیە.