نرخی گاز لە ئەوروپا بەرز بووەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445934-نرخی_گاز_لە_ئەوروپا_بەرز_بووەتەوە
بە داخراو مانەوەی گەرووی هورموز، زنجیرەکانی دابینکردن پەکیان کەوتووە و نرخی غازی سروشتی لە ئەوروپا بە ڕێژەی لەسەدا ٦.٤ هەڵکشاوە.
(last modified 2026-08-11T15:04:55+00:00 )
ئاب 11, 2026 18:19 Asia/Tehran
  • نرخی گاز لە ئەوروپا بەرز بووەتەوە

بە داخراو مانەوەی گەرووی هورموز، زنجیرەکانی دابینکردن پەکیان کەوتووە و نرخی غازی سروشتی لە ئەوروپا بە ڕێژەی لەسەدا ٦.٤ هەڵکشاوە.

بەرزبوونەوەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەوروپایی هەوڵدەدەن پێش دەستپێبوونی وەرزی سەرما پاشەکەوت و کۆگا ستراتیژییەکانی خۆیان پڕبکەنەوە؛ بەم حاڵەشەوە ئاستی پاشەکەوتی کۆگاکان لە مانگی ئاب (ئاگۆست)ـی ئەمساڵدا بۆ نزیکەی٥٧%ی بارستایان دابەزیوە، کە ئەوە نزمترین ئاستە لە ساڵی ٢٠١١ بەم لاوە. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە وشداری دابوو کە لەوە زیاتر دواکەوتنی پرۆسەی هەناردەکرانی گاز لە ناوچەی کەنداوی فارسەوە، بە مانای کەمبوونی دابینکرانی گاز لە ماوەیەکی دوور و درێژتر دەبێ. ئەم ناوەندە ئەورووپاییە پێیداگرتووە لەسەر ئەوەی کە  ئەورووپا بەرگەی شۆکی وزە ناگرێ و پڕکردنەوەی کۆگاکان لە هاویندا خەرج و تێچوویەکی قورسی هەیە.