نیسان 12, 2020 20:23 Asia/Tehran
  • سی ئین ئین: دەوڵەتی ترەمپ ، بەربەندی ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئێران لەگەڵ کۆرۆنایە

میدیایەکی ئەمریکی راپۆرتی داوە دەوڵەتی داناڵد ترەمپ سەرچاوەکانی پێویستی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنای داوەتە بەر ئامانجی خۆیەوە.

کەناڵی دەنگ وباسی سی. ئین.ئین ڕۆژی یەکشەممە لە راپۆرتێک دا بە ناوونیشانی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند: لەحاڵێکدا کە هەموو جیهان گیرۆدەی تەشەنای ڤایرووسی کۆرۆنایە و پێویستییان هەیە بە یارمەتییەکانی نێو دەوڵەتی،بایکۆتەکانی ئەمریکا لەمپەرێکن لە سەر ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئێران لەگەڵ ئەم ڤایرووسە.

 سی.ئین.ئین گوتیشی: ئێران بە تووندی لەلایەن ئەمریکاوە بایکۆت کراوە و ئەم بارودۆخە، یارمەتی دان بە خەڵکی ئێران لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنای دژوار کردۆتەوە.

بەرلەمەیش کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوەیان بووە بەرامبەر ستراتژی دوژمنکارانەی ڤاشنگتۆن لەمەر درێژە دان بە بایکۆتەکانی نایاسایی.

 هەر لەم حاڵە دا داناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە قسەگەلێک دا کەهەڵوێستەکانی دووفاقییانەی بەرامبەر ئێران دەردەخات گوتبووی: ئێمە دەتوانین یارمەتی ئێران بدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆناس،تەنیا پێوسیتە کاربەدەستانی تاران داوامان لێبکەن.

لەوڵامی ئەم قسەگەلە، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران گوتبووی: بەداخەوە ئەو کەسانەی کەتەنانەت ڕێگای گەییشتنی دەواو و دەرمان و ماددەی خۆراکییان لە سەر خەڵکی داخستووە و بایکۆتییان کردووە، لەماوەی دووساڵی ئەمدواییە دا دزێوترین کردەوەکانیان لە دژی خەڵکی ئێران ئەنجام داوە، ئێستا هاتوونەتە پێشەوە و دەمامکی دڵسۆزییان داناوە و دەڵێن گەرەکمانە یارمەتی خەڵکی ئێران بدەین، ئێوە ئەگەر ڕاست ئێژن لانیکەم بایکۆتی دەواوودەرمان لابەن؛ئەمە یەکەم هەنگاوی ئێوەیە.

سەرپەیڤ