نیسان 20, 2020 07:22 Asia/Tehran
  • فەتوای رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بارەی رۆژوو گرتن لە دۆخی کۆرۆنایی دا

نوسینگەی فەتواوەرگرتنی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بارەی حوکمی رۆژووی مانگی رەمەزان لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنادا ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە .

نوسینگەی فەتواوەرگرتنی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وڵامی پرسیارێک  سەبارەت بە رۆژووی مانگی رەمەزان لە دۆخی ئێستادا کە نەخۆشیی کۆڕۆنا بڵاو بووەتەوە رایگەیاند : ئەگەر کەسێک ترسی ئەوەی هەبێت بە هۆی رۆژوو گرتنەوە تووشی نەخۆشی دەبێت یان نەخۆشیەکەی توندتر دەبێ یان ئەوەی کە ماوەی نەخۆشیەکەی دوور و درێژتر دەبێ و ئەم ترسە بنەمای ئاوەزمەندانەی هەبێت ، با  بەڕۆژوو نەبێ بەڵام دەبێ قەزای بکاتەوە .

سەرپەیڤ