ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئێران دەربڕی
ئاستی تووش بوون بە کۆرۆنا لە ئێراندا لە سەدا ٥٣ دابەزین بەخۆیەوە دەبینێ و بە بۆنەیەوە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانیش سوپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێت. بەبۆنەی دابەزینی 53%ی تووشبووانی کۆرۆناوە؛ تەندروستیی جیهانی سوپاسی ئێران دەکات
وەزیری تەندروستیی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند: لەماوەی ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی گیان لەدەست دان بەبۆنەی کۆرۆناوە یەک لەسەر سێ دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستیی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران لە پەیوەندیێکی ڤیدیۆییدا کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفیزیۆنی فەرمیی ئێراندا بڵاو بووەوە ڕایگەیاند: ئێمە ١٨ ڕۆژ بەر لە ئێستا کۆبوونەوەیەکمان بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا ئەنجام دا و لەو کاتەوە بەشێوەی ڕۆژانە لەسەدا ٥٣ ئاماری تووشبووانمان کەم کردووەتەوە و بەمەش ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا یەک لەسەر سێ دابەزیوە.
نەمەکی ئاشکراشی کرد: ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەبۆنەی هەڵمەتەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و سەرکەوتنی لەمبارەوە سوپاسی ئێرانی کردووە.
ناوبراو لەدرێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بۆ بایکۆتە ئەمریکییەکانی سەر ئێران وتیشی:بۆ ئێمە بەدەست هێنانی ئەم پلە و پایە لەم دۆخەدا زۆر مایەی شانازیەو دەسکەوتێکی گەورە دێتە ئەژمار.