حوزه‌یران 29, 2020 23:17 Asia/Tehran
  • تەخت رەوانچی : ئەمریکا دەبێ لە بەرامبەر بریندارانی کیمیابارانەکەی سەردەشت وڵامدەربێت

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی : ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی کە چەکی شیمیاییان نایە بەردەست سەدام دیکتاتۆڕی نەماوی رژێمی بەعس ، دەبێ لەمبارەوە وڵامدەر بێت .

 رژێمی بەعسی عێراق ، حەوتی پووشپەڕی  1987 شاری سەردەشتی کیمیابارانکرد کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 110 کەس لە دانیشتوانی مەدەنیی شارەکە شەھید و زیاتر لە 8 ھەزار کەس بەر گازی شیمیایی کەوتن . 

مەجید تەخت رەوانچی نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی دوشەممە لە توویتێکدا بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە لێدوانەکانی زبگنیەڤ برژنسکی سیاسەتوانی پۆڵندی - ئەمریکیی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لە حکومەتی جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە بارەی کیمیابارانی سەردەشت نووسی : 33 ساڵ  دوای ئەم تاوانکاریەی رژێمی سەددام لە سەردەشت ، ھێشتا ئەم زامە ساڕێژ نەبووە . 

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەم دواییانە بە ئاماژە بە کارەساتی کیمیایبارانی سەردەشت جەختی کرئەوە : خەڵکی ئێران ھەرگیز داکۆکی و ھاوڕێیی ئەمریکا و ئوروپا لە رژێمی سەدام لەم پەلامارە سامناکە لەبیر ناکەن .

بۆچوونت