تیاچوونی پەنجاوسێهەمین درۆنی MQ-9ی ئەمریکایی
ئهیلوول 17, 2026 19:14 Asia/Tehran
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایی مۆدیلی (MQ-9)ی پێکاوە و خستوویەتییەخوارەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران، بە ئاماژە بەوەی کە ئەمە ٥٣ـهەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 ی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایە، ڕاشیگەیاند: پەنجاوسێهەمین درۆنی MQ-9ی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانی دوورگەی قشم لەژێر کۆنترۆڵی تۆڕی یەکپارچەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێراندا شوێندۆزی کرا و کەوتە بەر دەسڕێژی سیستەمی نوێی بەرگریی پێشکەوتووی هێزی هەوافەزای سپا و پاشان کەوتە خوارەوە.
سەرپەیڤ