پێشانگەی ئێران لە کامێرای وێنەگرانی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383743-پێشانگەی_ئێران_لە_کامێرای_وێنەگرانی_هەرێمی_کوردستانەوە_بەڕێوەدەچێ
کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە بانگەوازێکدا لە وێنەگرانی هەرێمی کوردستانی ویست بەرهەمەکانی خۆیان لە شوێنە گەشتیاری و فەرهەنگیی و مێژووییەکانی ئێران بۆ بەشداری کردن لە پێشانگەیەک کە بڕیارە هاوکات لە گەڵ رۆژی جیهانیی گەشتیاریی بەڕێوەبچێ ، بنێرن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2020 06:37 Asia/Tehran
  • پێشانگەی ئێران لە کامێرای وێنەگرانی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێ

کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە بانگەوازێکدا لە وێنەگرانی هەرێمی کوردستانی ویست بەرهەمەکانی خۆیان لە شوێنە گەشتیاری و فەرهەنگیی و مێژووییەکانی ئێران بۆ بەشداری کردن لە پێشانگەیەک کە بڕیارە هاوکات لە گەڵ رۆژی جیهانیی گەشتیاریی بەڕێوەبچێ ، بنێرن .

بە پێی ئاگاداریەکەی کونوسولخانەی ئێران لە سلێمانی ، ئەم پێشانگەیە بە ئامانجی بەهێزکردنی پێوەندیی دێرینی فەرهەنگیی لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێ .

وێنە هەڵبژێردراوەکان هاوکات لە گەڵ رۆژی جیهانیی گەشتیاریی ( 27 ی ئەیلوول ) دەخرێنە بەر تەماشا و رێکەوتی بە وردیی پێشانگاکە دواتر رادەگێندرێ .