ئێران : رژێمی ئەمریکا ناتوانێ سیاسەتە نایاساییەکانی خۆی بباتە پێش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383753-ئێران_رژێمی_ئەمریکا_ناتوانێ_سیاسەتە_نایاساییەکانی_خۆی_بباتە_پێش
وتەبێژی وەزڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : رژێمی ئەمریکا ناتوانێ بە هۆی دەسەڵاتی بەسەر دامودەزگا نێودەوڵەتیەکاندا ، سیاسەتی نایاسایی خۆی بباتەپێش و سەردەمی سەروەریی یاسا ، بە پێچەواەی بۆچوونی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە بەین نەچووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2020 07:54 Asia/Tehran
  • ئێران : رژێمی ئەمریکا ناتوانێ سیاسەتە نایاساییەکانی خۆی بباتە پێش

وتەبێژی وەزڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : رژێمی ئەمریکا ناتوانێ بە هۆی دەسەڵاتی بەسەر دامودەزگا نێودەوڵەتیەکاندا ، سیاسەتی نایاسایی خۆی بباتەپێش و سەردەمی سەروەریی یاسا ، بە پێچەواەی بۆچوونی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە بەین نەچووە .

سەید عەباس موسەوی ، رۆژی دوشەممە بە ئاماژە بە ساڵهاتی بەسترانی رێککەوتنامەی ناڤۆکی لە 14 ی تەمووزی 2015 گوتیشی : تا بەر لە هاتنەسەرکاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، هەندێ پرسی رێککەوتنەکە هاوسەنگ بوون بەڵام بە هاتنەسەر کاری رژێمی تڕەمپ ، بە گرتنەبەری سیاسەت و هەڵوێستی نابەرپرسانە ، حکومەتی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی کشایەوە و لە دوو قۆناغدا بایکۆتی سەر ئێران جێبەجێ کرا .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکیەکان جەختی کردەوە : لەسەر بنەمای هەنگاوی پێنجەم کە هەنگاوی دواجار لە کەمکردنەوەی بەڵێنەکان بوو ، دوایین بەربەستیە سەرەکیەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە بواری هەژماری سانتریفوژەکان وەلانرا و بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لەو کاتەوە سنورێکی بۆ نیە .