وەزیری ئیتلاعاتی ئێران : ئەمریکا و رژێمی زایۆنی تیرۆریستان وەک کارتێک دەکار دێنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384562-وەزیری_ئیتلاعاتی_ئێران_ئەمریکا_و_رژێمی_زایۆنی_تیرۆریستان_وەک_کارتێک_دەکار_دێنن
وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە گیرانی سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی توندەر گوتی : ئەمریکا و رژێمی زایۆنی تا کاتێک پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکەن کە قازانجێکی بۆ ئەوان تێدابێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2020 05:47 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتلاعاتی ئێران : ئەمریکا و رژێمی زایۆنی تیرۆریستان وەک کارتێک دەکار دێنن

وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە گیرانی سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی توندەر گوتی : ئەمریکا و رژێمی زایۆنی تا کاتێک پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکەن کە قازانجێکی بۆ ئەوان تێدابێت .

مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات سەبارەت بە دەستگیرکرانی جەمشید شارمەهد، ڕایگەیاند: ئەوانەی کە سەر بە لایەنی پاشایەتین تێدەکۆشن خۆیان بە بەیاننامە و دروشم بسەلمێنن بەڵام جەمشید شارمەهد تەنیا لایەنێک بوو کە بە دوای ئەوەدا بوو کە بە کاری تیرۆریستی خۆی بسەلمێنێت.

ناوبراو  گوتیشی : ئەوان لە حسێنیەی سەیدولشوهەدای شیراز جەنایەتیان ئەنجام دا کە بووە هۆی شەهید بوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان و بریندار بوونی کۆمەڵێک کەسی دیکە.

وتیشی: جەمشید شارمەهد هەوڵی ٢٧ کاری تیرۆریستی دابوو کە بە وشیاری سەربازانی بێناونیشانی ئیمام زەمان( ھێزەکانی ھەواڵگریی) هەرهەموویان پووچەڵ کرانەوە.

عەلەوی ڕایگەیاند: ئەو کەسە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پاڵپشتی دەکرا، ئێستا لە چنگی هێزەکانی ئێمەیە و ئەوان باوڕ ناکەن کە ئەوە ڕووی داوە.

ناوبراو سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسە لە رێگای ئینترپۆلەوە وتی: ئێمە پێشتر لە ڕێگای پۆلیسی ئینترپۆلەوە هەوڵمان دابوو کە ئەو کەسە دەستگیر بکەین بەڵام ئەوان سەرەڕای ئاگادار بوون لە کارەکانی ئەو کەسە هەرگیز دەستگیریان نەکرد.