دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، چاکبوونەوەی زیاتر لە 268 ھەزار کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384569-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_چاکبوونەوەی_زیاتر_لە_268_ھەزار_کەس
وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران باسی ناسینی نزیکەی دوو ھەزار نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا و چاکبوونەوەی زیاتر لە 268 ھەزار کەس لە وڵاتدا دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2020 10:32 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، چاکبوونەوەی زیاتر لە 268  ھەزار کەس

وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران باسی ناسینی نزیکەی دوو ھەزار نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا و چاکبوونەوەی زیاتر لە 268 ھەزار کەس لە وڵاتدا دەکات .

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران  وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، 2685 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە.

 سیما سادات لاری وتی: تا ئێستا  309 هەزار و 437  کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی  208 کەس ڕاگەیاند و  گوتی: ئاماری گیان لەدەستداوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 17 هەزار و  190کەس .

 268102 کەسیش تا ئیستا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.