پەیامی سەرەخۆشیی شەمخانی دوابەدوای تەقینەوەکەی بەیرووت
ئاب 05, 2020 03:19 Asia/Tehran
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی، گیان لە دەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە جەماوەری بەیرووتی لە ڕووداوی تەقینەوەی ئەم شارە سەرەخۆشی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەریادار عەلی شەمخانی شەوی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: ڕووداوی تەقینەوە لە بەیرووت و گیان لەدەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە جەماوەری خۆشەویستی لوبنان لە قوڵایی دڵەوە لە سەرۆک کۆمار، دەوڵەت و نەتەوەی لوبنان سەرەخۆشی دەکەم.
ھاوخەمی لوبنانی ئازیزو خۆشەویستین و لە تەنیشتی جەماوەری سەربەرزو خۆڕاگری دا بۆ ھەرچەشنە یارمەتی دانێک ڕاوەستاوین.
دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا.