ئامادەیی ڕاگەیاندنی مانگی سووری ئێران بۆ فریاکەوتنی لێقەوماوانی لوبنانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384690-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_مانگی_سووری_ئێران_بۆ_فریاکەوتنی_لێقەوماوانی_لوبنانی
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ئامادە بوونی ئەم دامەزراوەیەی ئێرانی کردووە بۆ فریاکەوتنی لێقەوماوانی تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەندەری بەیرووت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2020 02:00 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی مانگی سووری ئێران بۆ فریاکەوتنی لێقەوماوانی لوبنانی

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ئامادە بوونی ئەم دامەزراوەیەی ئێرانی کردووە بۆ فریاکەوتنی لێقەوماوانی تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەندەری بەیرووت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کەریم ھیممەتی» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران  سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی خاچی سووری لوبنان لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە ھاوخەمیی خۆی دەربڕی و بۆ ھەرچەشنە یارمەتی دان و فریاکەوتنێکی لێقەواماوانیش ئامادەیی ڕاگەیاند.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.