سەردار سەلامی: گەلی لوبنان لەم ھەل و مەرجە دژوارەدا بە تەنیا ناھێڵینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384744-سەردار_سەلامی_گەلی_لوبنان_لەم_ھەل_و_مەرجە_دژوارەدا_بە_تەنیا_ناھێڵینەوە
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند:ھەرگیر لەم ھەل و مەرجە سەخت و دژوارەی ئێستادا گەلی لوبنان بە تەنێا ناھێڵینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: گەلی لوبنان لەم  ھەل و مەرجە دژوارەدا بە تەنیا ناھێڵینەوە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند:ھەرگیر لەم ھەل و مەرجە سەخت و دژوارەی ئێستادا گەلی لوبنان بە تەنێا ناھێڵینەوە.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای سەرەخۆشی کردنی ڕووداوەکەی بەیرووت لە گەل و دەوڵەت و حیزبوڵڵای لوبنان، وتیشی: گەلی لوینان ئەستێرە گەورەکانی خۆڕاگرین لە جیھانی ئیسلام داو بەردەوام بە تاقەت و پشوودرێژاییەوە لەگەڵ وەھا کارەساتگەلێکدا بەرەوڕوو بوونەتەوە.

سەردار سەلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەموو بارستایی و تواناییەکی خۆمانمان بۆ فریاکەوتن و یارمەتی دانی گەلی لوبنان یەکانگیر کردووە، وتیشی:ھەوڵ دەدەین بە یارمەتی و بارەبووەکانی مرۆڤدۆستانەی گەلی ئێران، بەستێنی یارمەتی دانی گەلی لوبنان خۆش بکرێت ھەتا دژوارییەکانی ئەم کارەساتە وەپشت سەر بنێن.