نەمەکی: ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بۆ خەباتی دژی کۆرۆنا دەبێ بەھێز بکرێت
وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھاوکاریی تاران لەگەڵ وڵاتانی عێراق ، پاکستان و ئەفغانستان لە ژێرچاودێریی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی وتی: دەبێ ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا بەھێز بکرێت.
«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین دا لەگەڵ «ئەحمەد مەنزەری» بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوەی جیھانیی تەندروستی و وەزیرانی تەندروستیی وڵاتانی مەدیترانەی ڕۆژھەڵات، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھاوکارییەکانی وڵاتانی ناوچەکە دەبێ ھێزمەند کرانی خۆسازدان لە ھەمبەر «کۆڤیدی_١٩»ی لێ بکەوێتەوە، ھیوای خواست: ئەم ھاوکارییانە ببێتە ھۆی چەسپێندرانی ئاگادارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی و بەشداریی چالاکانەی کۆمەڵگا لە ئاراستەی ھاریکاری و دەستڕاگەییشتنی جیھانی بە ڕاژەکارە پێویستەکانی تەندروستی و ساخڵەمی.
نەمەکی بە دەربڕینی ئەمەی کە لێک دوورکەوتنەوەو بەکارھێنانی دەمامک دابەزینی ئاستی مردن و گیان لەدەست دانی لێکەوتووەتەوە، وتیشی: ئێرانیش لە بەرھەمھێنانی ڤەکسینەی کۆرۆنا بە قۆناغی ھەرە باش گەییشتووەو خەریکی پەڕینەوەی لە قۆناغی تاقیکردنەوەی لە سەر ئاژەڵ.