ئێران پێداویستیی چەکەمەنیی لوبنان دابین دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385222-ئێران_پێداویستیی_چەکەمەنیی_لوبنان_دابین_دەکات
وەزیری بەرگریی ئێران گوتی : کۆماری ئیسلامیی بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخێکی باش کە لە بەرھەمھێنانی چەک و چۆڵدا ھەیەتی ، ئامادەیە پێداویستیی چەکەمەنیی لوبنان دابین بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2020 12:40 Asia/Tehran
  • ئێران پێداویستیی چەکەمەنیی لوبنان دابین دەکات

وەزیری بەرگریی ئێران گوتی : کۆماری ئیسلامیی بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخێکی باش کە لە بەرھەمھێنانی چەک و چۆڵدا ھەیەتی ، ئامادەیە پێداویستیی چەکەمەنیی لوبنان دابین بکات.

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕنسێک دا لە بارەی یارمەتی گەیاندن بە جەماوەری لوبنان و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای بەرگریی بۆ تەوەری خۆڕاگریی گوتیشی : گەلی لوبنان ھاوڕێی ئێرانن و کۆماری ئیسلامیی کە لە سەردەمی خۆڕاگری دا یارمەتی  ئەوانیدا ، ئێستاش ئامادەیە پێداویستەچەکەمەنیەکانی ئەوان دابین بکات . 

سەرتیپ حاتەمی بە ئاماژە بە ئاسایی کرانی پێوەندیی ئیمارات و رژێمی ئیسراییل جەختی کردەوە ، ئەم رێککەوتنە خەیانەت دەرھەق بە گەلی فەلەستین و خەڵکی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە . 

وەزیری بەرگریی ئێران ھەروەھا گوتی : ئەگەر بیانھەوێ پێی ئیسراییل بۆ ناوچەکە بکەنەوە تا ئاڵوزی ساز بێت ، بەرپرسایەتیەکەی لە ئەستۆی کەسانێک دەبێ کە ئەم ئاڵۆزی و نائەمنیە بەدی دێنن و داوێنیان دەگرێتەوە .