نوێنەری ئێران لە UN: یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا رێکخراوی نەتەوەکان لاواز دەکات
نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان ، شەوی رابردوو لە تووێتێکدا لە کاردانەوە بە بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکی لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکاین ئێران جەختی کردەوە ، یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا ، رێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش لاواز دەکات .
مەجید تەخت رەوانچی بە ئاماژە بەوەی کە بێڕێزی کردنی ئەمریکا بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکان پێی ناوەتە رەقەمێکی پێوانەیی گوتیشی ، ئەمریکا نەک هەر رێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی پێشێلکردووە ، بەڵکوو بە ئەنقەست شرۆڤەیەکی نادروست لە بڕیارنامەی 2231 دەخاتە ڕوو و ئەندامانی رێکخراوی نەتەوەکان لەوان نزیکترین هاوپەیمانانی خۆی لەبەر ئەوەی کە لەبەرامبەر زۆرداریەکانی دا راوەستاون ، ئەداتە بەر گەف و هەڕەشە .
مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لەسەر توویتەر سەرباری دژایەتیی ئەنجومەنی ئاسایش لە گەڵ بڕیارنامەی دژە ئێرانیی کۆشکی سپی ، بانگەشەی ئەوەیکرد ، بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیوەشەوی 2 ئەیلوولەوە بە کاتی گرینڤیچ زیندوو دەکرێنەوە .
پۆمپئۆ رایشیگەیاند ، حکومەتی ئەمریکا دوای ناکام مانەوە لە دەنگوەرگرتنی ئەنجوومەنی ئاسیشی رێکخراوی نەتەوەکان بۆپێشگرتن بە کۆتایی هاتنی بەربەستیی چەکەمەنیی دژی ئێران ، میکانیزمی ناسراو بە میکانزیمی پەلەپیتکە ی بۆ گەڕاندنەوەی هەمووو بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان کارا کردووە .