دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386359-دوایین_ئاماری_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 116 کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 15:51 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 116 کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 116 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 23 هەزار و 29 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 2139 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 399 هەزار و 940 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 344 هەزار و 516 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.