ناڕەزایەتی ئێران بە دەسوەردانی هەندێ باڵیۆزخانەی ئوروپایی
ئهیلوول 14, 2020 14:14 Asia/Tehran
جێگری دەسەڵاتی دادڤانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی ، ناڕەزایەتی تارانی بە دەسوەردانی هەندێ باڵیۆزخانەی ئوروپایی لە کاروباری نێوخۆی ئێران راگەیاند .
عەلی باقری دەبیری ئەرکانی مافی مرۆڤ و جێگری دەسەڵاتی دادڤانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی رۆژی دوشەممە گوتی ، ئەگەر باڵیۆزخانە ئوروپیەکان لە دادوەری و حەق و ئینساف هیچ نازانن ، لانیکەم ئەتەکێتی دیپلۆماتیک رەچاو بکەن و وەک گروپێکی ئۆپۆزسیۆن نەبن بە بڵندگۆی درۆبڵاوکردنەوە .
باقری گوتیشی ، زەخت و گوشاری دەرەکیی نە تیغی دادوەری دەسەڵاتی دادڤانی کول دەکات و نە چەتری کراوەی رەحمەت و بەزەیی ئیسلامیی بچوک دەکاتەوە .