باڵیۆزی ئاڵمان بانگ کرایە وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران
باڵیۆزی ئاڵمان بە دوای توویتەکانی ئەم دواییانەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران و دەسوەردان لە یاسا و شێوازی دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ، بانگ کرایە وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران .
بە پێی راپۆرتی راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوە ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئەوروپای وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە ھەنگاوی بە دوور لە نەریتی دیپلۆماتیکی باڵیۆزخانەی ئاڵمان لە تارانی بە مانای دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئێران زانی و بە توندی شەرمەزاری کرد .
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئەوروپای وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە ، دەسوەردان لە یاسا و رێسا وشێوازی دادڤانیی سەربەخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ھیچ جۆر قەبوڵکراو نیە و لە باڵیۆزخانەی ئاڵمان چاوەڕوانی دەکرێ سنووری ئەرکە دیپلۆماتیکیەکانی خۆی بناسێ و لەوە زیاتر پێ دانەنێ .
باڵیۆزی ئاڵمانیش بەڵێنی دا بابەتەکە بە ئاگاداریی وڵاتەکەی بگەیەنێ .