ئەمشەو کاتژمێری رەسمیی ئێران یەک سەعات دەکێشرێتە دواوە
ئهیلوول 20, 2020 15:57 Asia/Tehran
کاتژمێری رەسمیی ئێران لە کاژێری 24 ی ئەمشەو ( یەکشەممە لەسەر دوشەممە ) کاژێرێک دەکێشرێتە دواوە .
بە پێی یاسای گۆڕانی سەعاتی فەرمیی ئێران ، واژۆکراوی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ، کاتژمێری رەسمیی ئێران لە سەعات 24 ی خاکەلێوەی ھەر ساڵی ھەتاوی ( 21 ی مارس ) سەعاتێک دەچێتە پێش .
کاتژمێری رەسمیی ئێران لە سەعات 24 ی سی خەرمانان( 21ی سپتامبر) ی ھەر ساڵ دەچێتەوە سەر باری پێشوو .
ئەم کارە بۆ کەڵکوەرگرتنی زیاتر لە روناکایی رۆژ لە ھەردوو وەرزی بەھار و ھاوین ئەنجام ئەدرێ .