ڕۆحانی: بەرھەمی چل ساڵ خۆڕاگری، بەرچاوڕوونیی گەلی ئێرانە لە بەرامبەر دوژمنان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386823-ڕۆحانی_بەرھەمی_چل_ساڵ_خۆڕاگری_بەرچاوڕوونیی_گەلی_ئێرانە_لە_بەرامبەر_دوژمنان_دا
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بەرھەمی چل ساڵ خۆڕاگری و ڕاوەستانی، بەرچاوڕوونیی گەلی ئێران لە بەرامبەر دوژمنان دا زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2020 13:07 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەرھەمی چل ساڵ خۆڕاگری، بەرچاوڕوونیی گەلی ئێرانە لە بەرامبەر دوژمنان دا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بەرھەمی چل ساڵ خۆڕاگری و ڕاوەستانی، بەرچاوڕوونیی گەلی ئێران لە بەرامبەر دوژمنان دا زانی .

«حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز ڕایگەیاند: بەرەڤانیی پیرۆز وەبیرھێنەرەوەی کۆڵنەدان،ئازایەتی و چتونەترسیی گەلێکە کە توانیی سەرکەوتنە شکۆمەندەکەی لە لاپەڕەی مێژوودا تۆمار بکات و بەرھەمەکەشی بەسیرەت و بەرچاو ڕوونیی ڕوولەپەرەیە لە بەرامبەر شاڵاوی دوژمناندا.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە بەرەکانی جیھاد و خۆڕاگری دا ، شەھیدان و لەخۆبردووان، ڕێبازی حەق خوازی و دادگەری و ئازادییان دیاری کرد و بە شەھید بوون و ئیساری خۆیان چەمک و واتاو بابەخە بەرزە ئیسلامییەکانیان قوڵ ترڕ کردەوەو برەویان پێ دا، وتیشی: شەزیدان و لەخۆبردووان ھێمایەکی ھەمیشەیین بۆ کۆمەڵگای خۆیان و تەواوی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و مرۆڤە ئازادیخوازەکانی جیھان.

سەرۆک کۆماری ئیرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» لە ڕیزی ئەو پیاوە ئازایانە بوو کە بوێری و چاونەترسییەکەی لە بەرەکانی حەق دژی بەتاڵ و لە پێکدادان لەگەڵ تەکفیری و تیرۆریستاندا سەرکەوتنی درەوشاوەی زۆری تۆمار کرد، وتیشی: پشتگری و پێزانین و ستایشی گەلی ئێران لە بوێری و گیان بەختکارییەکانی بەرگریکارانی حەرەم و گڵکۆ پیرۆزەکان کە تادوادڵۆپی خوێنیان بۆ بەرەڤانی کردن لە ھەرێمی ماڵپاتی ڕەسوڵی خودا خۆڕاگرییان نواندو ئامادە بوونی لەسەرھەست و حەماسیی خەڵک لە تەواوی گۆڕەپانەکان، نوێنگەگەلێکی شکۆدارە کە بەردەوام مەشغەڵی ئرەوشاوەی شەھیدانی بە ھەڵکرتوی ڕاگرتووە..

١ی خەرمانان لە ڕۆژمێری بۆنەکانی ئێراندا دەستپێکی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزە.