دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387015-دوایین_ئاماری_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 172 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2020 13:28 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 172 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

 

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 172 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 25 هەزارو 394 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا   3204 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  443 هەزار  86 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 372 هەزارو51 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.