وشداری بە ئازەربایجان و ئەرمەنستان : هیچ جۆرە دەسدرێژکاریەک بۆ سەر خاکی ئێران تەحەموڵ ناکرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای وشداری دان بە لایەنە تێکهەڵچووەکان لە پرسی قەرەباغ جەختی کردەوە هیچ جۆرە دەسدرێژی لە لایەن هەرکام لە لایەنەکانەوە لە ناوچەی بۆسەر خاکی ئێران تەحەموڵ ناکرێت .
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەمە لە وڵام بە پرسیاری پەیامنێران سەبارەت بە چەند حاڵەتێکی دەسدرێژکاری بۆ سەر خاکی ئێران لە ڕەوتی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان وتی: جموجۆڵەکان لە ناوچەی سنووری بە شێوەی جیدی و بە هەستیاری تەواوە لە لایەن کوماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ژێر چاودێری دا بووە .
خەتیب زادە لە درێژەدا وێڕای ڕاگەیندرانی تەحەموڵ نەکردنی هەر جورە دەسدرێژکاریەک لە لایەن لایەنە تێکهەڵچووەکان لە ناوچەکە بۆ سەرخاکی ئێران ،وشداری بە هەموو لایەنەکان دا لە بوارەدا .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر پێویستی ڕێز گرتن لە سەروەری خاکی کۆماری ئازەربایجان ، لەبەرچاو گرتنی بنەمای دەسدرێژکاری نەکردن بۆ سەرکەسانی سیڤیل ،ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان و دەسپێکی وتووێژی جیدی و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بو یارمەتیدان بە گەیشتن بەو ئامانجانە.