تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 12:51 Asia/Tehran
  • ئێران بۆ کێشەی قەرەباغ گەڵاڵەی هەیە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئامادەیی تاران بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ گوتی ، ئێران گەڵاڵەیەکی ئامادە کردووە تا شەڕی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان هەرچی زووتر کۆتایی بێت .

سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا ، لە بارەی تێکهەڵچوونەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان گوتیشی ، ئێران یەکێک لە دەورگێڕانی بە هەژما کەمە کە لە گەڵ هەموو لایەن و دەورگێڕانی ئەم بابەتە بریتی لە دوولایەنی شەڕەکە و لایەنەکانی دیکەی ناوچەیی پێوەندی باشی هەیە .

خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە کێشەی قەرەباغ ، رێگاچارەی سەربازیی نیە جەختی کردەوە ، پرۆژەی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ ، لە چوارچێوەی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئازەربایجان و کشانەوەی هێزە سەربازیەکان و دەسپێکی دانوستانە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەموو لا دەبێ یارمەتی بدەن ئاگری ئەم تێکهەڵچوونە دامرکێ گوتی ، ئێران بە هەستیاری و وردبینیەوە گۆڕانکاریەکانی سنوورەکانی باکووری رۆژاوای لە ژێر چاوەدێری دایە و پێوەندی نزیکی لە گەڵ هەموو لایەنەکانی ئەم پرسە هەیە . 

سەرپەیڤ