خەتیب زادە: ئەمریکا جارێکی تریش ھەر شکست دێنێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا لە کاردانەوە بەرامبەر بە بایکۆت کرانی ١٨ بانک و دامەزراوەی دراڤیی ئێران لە لایەن نووسینگەی کۆنترۆشی دارایی دەرەکیی گەنچینەی ئەمریکا پێی داگرت: ئەوانە جارێکی تریش ھەر شکست دێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی ھەینی لەو توییتەی دا وتیشی:« بی بی ئەوبەرەکان» واتە ئەوانەی کە بەرژەوەندییەکانی ناتانیاھۆیان لە بەرژەوەندیی ئەمریکا پێ ئەوبەرترە، بەوپەڕی ڕق لەدڵییەوە لە بەر شکستە سەرشۆڕانەو بێ ئەنجامەکانی «ئەوپەڕی گوشا»یان ئەمجارەش ھەر «ترەمپ»یان بۆ پەرە پێ دانی سیاسەتی نامرۆڤانەی دژی جەماوەری ئاسایی ئێران ھەڵخەڵەتاند.
«خەتیب زادە» وتیشی: ھەر ئەم گروپە لە ماوەی چوارساڵی ڕابردووش دا بەبێ ھیچ تێبینییەک بەردەوام لەسەر بەرژەوەندی و وەجمەندیی وبلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا قوماریان کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمانە جارێکی تریش ھەر شکست دێنن.