تەرمی مامۆستا شەجەریان لە تەنیشت فیردەوسی نێژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387628-تەرمی_مامۆستا_شەجەریان_لە_تەنیشت_فیردەوسی_نێژرا
تەرمی گەورە مامۆستای ئاواز و گۆرانی رەسەنی ئێرانی، محەمەد رەزا شەجەریان ، لە نزیک گڵکۆی حەکیم ئەبولقاسم فیردەوسی شاعیری بەنێوبانگی ئێران لەشاری تووس بە خاک سێپردرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 09:28 Asia/Tehran
  • تەرمی مامۆستا شەجەریان لە تەنیشت فیردەوسی نێژرا

تەرمی گەورە مامۆستای ئاواز و گۆرانی رەسەنی ئێرانی، محەمەد رەزا شەجەریان ، لە نزیک گڵکۆی حەکیم ئەبولقاسم فیردەوسی شاعیری بەنێوبانگی ئێران لەشاری تووس بە خاک سێپردرا .

مامۆستا محەمەد ڕەزا شەجەریان هەڵکەوتەترین هونەرمەندی بواری ئاواز و مۆسیقای رەسەنی ئێرانە و وەک خەسرەوی ئاوازی ئێران ناوی دەبرێ .

 مامۆستا شەجەریان پێنجشەممەی رابردوو دوای چەند ساڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی 80 ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد .

 تەرمی مامۆستا شەجەریان ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵە ، ژمارێک لە خەڵک و ژمارێک لە بەرپرسانی فەرهەنگیی لە تەنیشت گڵکۆی حەکیم ئەبولقاسم فیردەوسی حەماسە بێژ و شاعیری گەورەی ئێرانی بە خاک سپێردرا .

 بەرهەمهێنانی 90 ئەلبومی مۆسیقا ، خوێندن لە تیتراژی فیلمەکان و بەڕێوەبردنی دەیان کۆنسێرتی نێوخۆیی و دەرەوە بەشێک لە چالاکیەکانی مامۆستا شەجەریانن .