بەقائی: ئێران بۆ وەڵامدانەوە بە دەسدرێژیی، بەرەڤانیی ڕەوا دەکات نەک تەقلیدی دەسدرێژیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448212-بەقائی_ئێران_بۆ_وەڵامدانەوە_بە_دەسدرێژیی_بەرەڤانیی_ڕەوا_دەکات_نەک_تەقلیدی_دەسدرێژیی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە رەخنەگرتن لە ڕیوایەت سازیی ڕێکخراوی میدیایی و شەڕی دەروونیی رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران، جەختی کرد: ئێران بۆ شکست هێنان بە دەسدرێژیی، پێویستیی بە بەکارهێنانی شێوازگەلی تیرۆریستیی دوژمنەکانی نییەو ناچێتەنێو گۆڕەپانیی یاریکردنی ئەوانەوە.
(last modified 2026-11-16T16:14:56+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2026 19:44 Asia/Tehran
  • بەقائی: ئێران بۆ وەڵامدانەوە بە دەسدرێژیی، بەرەڤانیی ڕەوا دەکات نەک تەقلیدی دەسدرێژیی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە رەخنەگرتن لە ڕیوایەت سازیی ڕێکخراوی میدیایی و شەڕی دەروونیی رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران، جەختی کرد: ئێران بۆ شکست هێنان بە دەسدرێژیی، پێویستیی بە بەکارهێنانی شێوازگەلی تیرۆریستیی دوژمنەکانی نییەو ناچێتەنێو گۆڕەپانیی یاریکردنی ئەوانەوە.

 

ئیسماعیل بەقائی لەکاردانەوە بەو تۆمەتانەی دەدرێتەپاڵ ئێران، ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنیستی بە شەڕی دەروونی و ریوایەت سازیی میدیایی، بۆ نموونە لە کەیسی ناسراو بە ساردکەرەوەکان لە فەڕەنسا و ئیدیعای تیرۆری بەرپرسانی ئەمریکی، لەهەوڵی ترساندنی بیروڕای گشتیی ڕۆژاوا و هاوڕا کردنیان لەگەڵ شەڕ دژی ئێرانە.

بەقائی هەروەها پێی داگرت: ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی بە تیرۆری بەرپرسان و بەئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل، تیرۆریزمی دەوڵەتییان ئەنجام داوە، بەڵام ئێران بۆ بەرەڤانیکردن لە خۆ، پێویستیی بەوە نییە ڕەفتاری هاوشێوەی دەسدرێژکاران بگرێتەبەر و هاووڵاتیانی سیڤیل و ئاسایی بکاتە ئامانج. وتیشی: ئێران بۆ شکست هێنان بە دەسدرێژیکەر، هەرگیز هاوشێوەی دوژمن ڕەفتار ناکا.