ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 28293 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387633-ڕێژەی_قوربانیانی_کۆرۆنا_لە_ئێران_گەیشتە_28293_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 195 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 11:47 Asia/Tehran
  • ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 28293 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 195 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  195 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  28هەزار و 193 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا   3875 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  496 هەزار و  253 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  403 هەزار و 950 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.