دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387690-دوایین_ئاماری_قوربانیان_و_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 251 کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 11:35 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری  قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 251 کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  251 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  28 هەزار و  544 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا   3822 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 500 هەزار و  75 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  406 هەزار و  389 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.