وەزیری بەرگریی ئێران : سەتی 90 ی پێداویستیی بەرگریی ئێران لە نێوخۆ بەرهەمدێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388007-وەزیری_بەرگریی_ئێران_سەتی_90_ی_پێداویستیی_بەرگریی_ئێران_لە_نێوخۆ_بەرهەمدێ
وەزیری بەرگریی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گوشار و بایکۆتەکانی ئەمریکا بە درێژایی ساڵان ،بووەتە هۆی پێشکەوتنی ئێران لە بواری بەرگریی گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دەتوانێ سەتی 90 ی پێداویستیی بەرگریی خۆی لە نێوخۆی وڵات دا دابین بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 07:20 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی ئێران : سەتی 90 ی پێداویستیی بەرگریی ئێران لە نێوخۆ بەرهەمدێ

وەزیری بەرگریی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گوشار و بایکۆتەکانی ئەمریکا بە درێژایی ساڵان ،بووەتە هۆی پێشکەوتنی ئێران لە بواری بەرگریی گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دەتوانێ سەتی 90 ی پێداویستیی بەرگریی خۆی لە نێوخۆی وڵات دا دابین بکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەمیری سەرتیپ ئەمیر حاتەمی ئێوارەی یەکشەممە لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیی مانشێتی شەو بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی ئۆتۆماتیکی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران گوتیشی : گەیشتن بە تواناییەکی ئەوتۆ بۆ ئەمریکیەکان زۆر سەختە ، ئەوان  تا ئێستا بە درۆ بە دونیایان گوتووە هیچ وڵاتێک بێ پشتیوانیی ئەمریکا ناتوانێ کارێک بکات .

حاتەمی لە بارەی لێدوانەکانی  مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە گوتبووی هیچ وڵاتێک بۆی نیە سات و سەودای چەکەمەنیی لە گەڵ ئێران دا هەبێ گوتی : لە گەڵ هەندێ وڵات دانوستان کراوە و بوار رەخساوە بۆ ئاڵووێر هەم بۆ فرۆشتن و هەم بۆ دابین کردنی هەندێ پێداویستیی .