بەھاروەند: ئێران قەت بە نیازی شاردنەوەی وردیاتی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا نییە
یاریدەری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بواری مافەوانی و کاروباری نێونەەتەوەیی، وتی: تاران قەت بە نیازی شاردنەوەی وردیاتی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا و پێشێلکردنی مافی بنەماڵەی قوربانییەکان نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «موحسین بەھاروەند» یاریدەری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بواری مافەوانی و کاروباری نێونەەتەوەیی ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی خولی دووھەمی دانوستانی ھاوپەیوەند بە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا بە ئامادە بوون لە نێو کۆڕی بنەماڵەی قوربانیانی گەشتە ئاسمانییەکەی «PS752»ی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا ، وتیشی: دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە ھاواھەنگی و ھاوکاری لەگەڵ تەواوی دامەزراوە ھاوپەیوەندەکان تەواوی بارستایی و ھەوڵی خۆی لە ئاراستەی پێ و شوێن گرتن و بەدواداچوون بۆ مافی قوربانییەکانی ئەو کارەساتە بەکار دێنێ.
بەھاروەند وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و دڵدانەوەیان، بەڵێنی دانێ کە پێکھاتنی دانیشتنێک لەنێوان بنەماڵەی قوربانیان و بەرپرسانی دادەڤانیی ئێران بۆ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەو کەس و کاری قوربانیان لە ڕەوتی دادەڤانیی دۆسیەی ڕووداوەکەو وەڵامدانەوەی پرسیارو گومانەکانیان لە بارەی ئەو کارەساتە پێ و شوێن دەگرێت.